گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ قوربانییەكانی كۆرۆنا هی داعشی تێپەڕاند 

2021.08.05 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ قوربانییەكانی كۆرۆنا هی داعشی تێپەڕاند 

ناس کورد-

 

بەگوێرەی ئامارە بەردەستەكان ژمارەی قوربانییەكانی كۆرۆنا لە عێراق ژمارەی قوربانییەكانی داعشی تێپەڕاند بەرێژەی مردنی 60_80 كەس لە ڕۆژێكدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتێكی بنكۆڵكاریی (Utv) كە "ناس كورد" بینیویەتی (5ی ئابی 2021) تا ئێستا ژمارەی قوربانییەكانی نەخۆشی كۆرۆنا لەعێراق زیاتر لە 19 هەزار حاڵەتی مردنی تۆماركراو بە نەخۆشییەكە لە كاتێكدا قوربانییەكانی داعش لە ساڵانی ڕابردوودا دەوروبەری 18 هەزار كەس بووە. 

 

ئامارە فەرمییەكان ئەوە دەردەخەن توشبوونی ڕۆژانەی كۆرۆنا لە عێراق 15 هەزار كەسە، ئەگەر هەیە بەرز ببێتەوە بۆ 25 هەزار كەسی تۆماركراو بەفەرمی، ژمارەی مردووانیش لەنێوان 60_80 كەسە لەیەك ڕۆژدا. 

 

لەبارەی ئامارەكانی كوتانیشەوە عێراق لە دامێنی لیستی وڵاتانی جیهاندایە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین و لەو 11 وڵاتەیە كە كەمترین كەس تیایاندا كوتانی بۆ كراوە كە ملیۆنێك و 600 هەزار كەسە، ژمارەی ڤاكسینی بەردەستیش سێ ملیۆنە و چاوەڕوانی گەیشتنی 10 ملیۆنیتر دەكات لەكاتێكدا وڵاتێكی وەك ئیمارات دانیشتوانەكەی 10 ملیۆن كەسە بەڵام 16 ملیۆن كەسی كوتاوە لە هاوڵاتیان و میوانان و نیشتەجێكانی سەر خاكەكەی.