گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چاکسازیی خانەنشینى گەیشتە پەرلەمانتاران..70%ى موچەى دادوەران هەموارکراوەتەوە

2021.08.05 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
چاکسازیی خانەنشینى گەیشتە پەرلەمانتاران..70%ى موچەى دادوەران هەموارکراوەتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆسەی چاکسازی لە خانەنشینی بەردەوامی ھەیە و 70%ى موچەى دادوەران هەموارکراوەتەوە، هەفتەى داهاتووش دۆسیەى خانەنشینی پەرلەمانتاران کۆتایی دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حازم ئیسماعیل، بە ماڵپەڕى فەرمى پارتی راگەیاند "پرۆسەی چاکسازی لە خانەنشینی بەردەوامی ھەیە ، تا ئێستا چاکسازی لە دادوەراندا کراوە، ئەوەش بە ھەموارکردنەوەی ٧٠%ی مووچەکانیان، ئەوەی بەڕاستی پلە تایبەتە، کە وەزیر و بریکار و راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتین، ھەموویان ھەموارکراونەتەوە، ئەندام پەرلەمانەکانیش دوێنێ دەستی پێکردووە و، ماوەی حەفتەیەک پڕۆسەی چاکسازی و پێداچوونەوە بە مەلەفی خانەنشینی پەرلەمانتارانیش کۆتایی دێت".

 

وتیشى "ھەموارکردنەوەی خانەنشینی چەند جۆرێکە، ئەوانەی لەسەرەوە ئاماژەم بۆ کرد، ئەوانەن، کە پۆستیان ھەبووە، کەسەکە پەرلەمانتار بووە، یا وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی بووە، جورێکی دیکەی چاکسازی لە مەلەفی ئەو خانەنشینانە دەبێت، کە خانەنشین پۆستی ھەبووە، بەڵام خزمەتی زۆر نەبووە، بۆ نموونە خانەنشینێک پۆستی وەزیری وەرگرتووە، بەڵام پێشتر خزمەتی نەبووە، بە گوێرەی ئەو چوار ساڵەی وەزیر بووە، خانەنشینی بۆ دەبڕدرێتەوە".

 

لەبارەی ژمارەی ئەو خانەنشینانەی پلە تایبەتن و پێداچوونەوە بە مەلەفەکانیان دەکرێت، حازم ئیسماعیل وتى "چوارسەد پەرلەمانتاری خانەنشین ھەیە لەگەڵ زیاتر لە دوو ھەزار پلەی تایبەت، ھەندێ لەو پلە تایبەتیانە، ئەوانەن، بۆ نموونە پێشتر پۆستی بەڕێوەبەری گشتی نەبووە، بەڵام بەو پلەیە خانەنشین کراوە، ئەوانە ئەگەر خزمەتی پێشمەرگایەتی ھەبێت، ئەوە بۆی ھەژماردەکرێت و پلەکەی لێوەردەگیرێتەوە و، لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە خانەنشین دەکرێت، ئەوانەی پۆستیان نەبووە ئەو پلەیەی پێدراوە لێی وەردەگیرێتەوە".