ناس کورد-
بەرپرسى مەڵبەندى یەکێتى لە هەولێر رایگەیاند، لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ کۆبوونەتەوە و تاوتوێی هەماهەنگی نێوانیان کردووە تا لەهەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق دەنگەکانیان نەسوتێت و کاندیدەکانیان سەربکەون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێبوار ئیسماعیل لەگرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، لەگەڵ هەریەکە لە گۆڕان و کۆمەڵ کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی هەڵبژاردن.
وتیشى لەکۆبوونەوەیان لەگەڵ گۆڕان جەختیانکردووەتەوە، کە هاوپەیمانێتییەکەیان ستراتیژییە و تاکتیکى نییە و پێکەوە بانگەشە دەکەن و و چاودێرى بنکەکان دەکەن.
وتیشى هەروەها لەگەڵ کۆمەڵى دادگەرى کۆبوونەتەوە و باسیان لەوەکردووە کە چۆن بەپێی لێکتێگەیشتنى نێوانیان هاوکارى و کۆکردنەوەى دەنگ لەنێوان کاندیدەکانیاندا بکرێت.
رێبوار ئیسماعیل رونیشیکردەوە "لەسەر سەرجەم بازنەکان قسەمان کردووە و کە چۆن دەنگەکانمان نەسوتێت و هەماهەنگى یەکتر بکەین لەو رووەوە و دەنگ کۆبکەینەوە و ئامانجى خۆمان بپێکین".
باسى لەوەشکرد، هەروەها لەگەڵ یەکگرتووى ئیسلامیش کاردەکەن بۆ ئەوەى هاوکارى یەکتربن لەهەڵبژاردندا.