گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەوڵێک بۆ کوتانى ’’زۆرەملێی’’ هاوڵاتییان بە ڤاکسین ئاشکراکرا

2021.08.05 - 12:52
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵێک بۆ کوتانى  ’’زۆرەملێی’’ هاوڵاتییان بە ڤاکسین ئاشکراکرا

ناس کورد-

لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى عێراق داوادەکات هەڵمەتێکى گەورە دەستپێبکرێت بۆ ئەوەى هاوڵاتییان ناچار بکرێن ڤاکسین وەربگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فالح زیادى بڕیاردەرى لیژنەکە بە ئاژانسى قەرمى عێراقى راگەیاند، راسپاردەکانى لیژنەى سەلامەتى و تەندروستى بۆ وەزارەتى تەندروستى روون و راشکاون.

 

وتیشى "ئەوەى ئێستا وڵاتى پێدا تێدەپەڕێت بێپێشینەیە لەرووى خێرایی گواستنەوەى پەتاکە و ژمارەى توشبووان".

 

فالح زیادى جەختیشیکردەوە، پێویستە هەڵمەتێکى گەورە لەلایەن تەندروستییەوە دەستپێبکرێت بۆ کردنەوەى بنکەکانى پێدانى ڤاکسین و ناچارکردنى هاوڵاتییان لەلایەن دام و دەزگاکانەوە بۆ ئەوەى ڤاکسین وەربگرن.