گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مشتومڕی ئەنجامدانی هەڵبژاردن یان دواخستنی گەرمتر دەبێت

2021.08.05 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
مشتومڕی ئەنجامدانی هەڵبژاردن یان دواخستنی گەرمتر دەبێت

ناس كورد-

رۆژنامەی ئەلمەدای عێراقی بڵاویكردەوە دەوروبەری دوو مانگی ماوە بۆ سازكردنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڵام شەقامەكانی شارە گەورەكانی عێراق هیچ ئاماژەیەكی ڕیكلام و هەڵبژاردنیان پێوە دیار نییە و ژمارەیەكی زۆر سیاسەتوانیش پێیانوایە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام نادرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلمەدا لە راپۆرتێكدا ئەمڕۆ (5ی ئابی 2021) باس لەوەدەكات سەرباری ئەوەی دەوترێت لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن و ئەنجامنەدانی لە مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو، بەڵام لەولاشەوە مەرسومێكی كۆماری هەیە بۆ سازكردنی و پەرلەمانیش بڕیاریداوە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە سێ ڕۆژ بەر لە 10 ئۆكتۆبەری 2021.

 

حكومەتی كازمی پێداگرە لەسەر سازكردنی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی و ژمارەیەك سەركردەی سیاسی پشتیوانی لێ دەكەن، بەڵام لەبەرامبەریشدا سەدرییەكان و حیزبی شیوعی و ئەیاد عەلاوی و هەندێ لە هێزە مەدەنییەكانی تشرین بایكۆتیان كردووە.