ناس کورد-
پەرستارێکى تەمەن 33 ساڵان بەهۆى کێشەى نێوان خاوەن مۆلیدەیەکى ئەهلى و پزیشکێک لە بەغدا کوژرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئاگادار بە "ناس"ى راگەیاند، رووداوەکە دوێنێ چوارشەممە روویداوە لەنێوان خاوەنى مۆلیدەیەکى ئەهلى و بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەیەک لەگەڕەکى تونس لەبەغدا، بەهۆى کێشەى کوژاندنەوەى مۆلیدەکەوە.
وتیشى "کێشەکە پەریسەندووە بۆ شەڕ و بەکارهێنانى چەک لەلایەن هەردولاوە، بەو هۆیەشەوە پەرستارێکى 33 ساڵان کە لە نزیک شوێنى رووداوەکە بووە کوژراوە".
بەوتەى سەرچاوەکە، دواى رووداوەکە هەردوو لایەنى شەڕەکە بەرەو شوێنێکى نادیار هەڵهاتوون.