گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى حەوت مانگ دەستگیرکرا

پشتێنى ئاڵتون..کچێک لە سۆران چۆن زەڕەنگەرێکى هەڵخەڵەتاند؟

2021.08.04 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
پشتێنى ئاڵتون..کچێک لە سۆران چۆن زەڕەنگەرێکى هەڵخەڵەتاند؟

ناس کورد-
پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنى کچێکى راگەیاند، بەتۆمەتى هەڵخەڵەتاندنى زەڕەنگەرێک لەڕێگەى پێدانى پشتێنێکى ساختەى ئاڵتونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   


بەپێى راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەبەرواری ١٣ /١/ ٢٠٢١ هاوڵاتیەک کە کاری نوێنەری فرۆشتنی ئاڵتوون بووە لە سنوری ئیدارەی سۆران وە دانیشتوی ئیدارەی سۆرانە، سکاڵای تۆمار کرد و بە پۆلیسی ڕایگەیاند کە لەسەر داوای کچێک لە شاری ڕانیە لە ڕێگەی کڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین پشتێنێکی ئاڵتوونی بە بڕی ٢٦ مسقاڵ و عەیار ٢١ ی لە سنوری ئیدارەی سۆران بۆ کچەکە هێناوەتە شاری ڕانیە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، دوای ئەوەی کچەکە داوای لە نوێنەرەکە کردووە کە پشتێنە ئاڵتونەکە لە نزیک نۆرینگەکانی شاری ڕانیە لە شوێنێکی جیا تاقی بکاتەوە، لەو کاتەدا کچەکە پشتێنێکی ساختەی هاوشێوەی پشتێنە ئاڵتونەکەی لا بووە و هەر ئەوکات نوێنەرەکەی هەڵخەڵەتاندووە و پشتێنە ساختەکەی لەجیاتی پشتێنە ئاڵتونەکە داوە بە نوێنەری زێڕەنگرەکە و پشتێنە ئاڵتونەکەشی لای خۆی گل داوەتەوە و پێی وتووە لەکڕینی پشتێنەکە پەشیمان بۆتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی نوێنەری فرۆشتنی ئاڵتونەکە دەیەوێت بەڕێکەوێتەوە بۆ سنوری ئیدارەی سۆران، دوای ماوەیەکی کەم هەست دەکات کچەکە هەڵی خەڵەتاندووە بەوەی کە پشتێنەیەکی ساختەی پێداوە و پشتێنە ئاڵتونەکەی لای خۆی گل داوەتەوە، دەست بەجێ پۆلیسی لێ ئاگادار کردۆتەوە و سکاڵای تۆمار کرد.

نوێنەرەکە بە پۆلیسى وتووە کە کچەکە ناناسێت و هیچ زانیاریەکی لەسەر نیە تەنها لەسەر داوای کچەکە لەڕێگەی کڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین پشتێنە ئاڵتونەکەی بۆ هێناوەتە شاری ڕانیە بۆئەوەی پێی بفرۆشێت.

پۆلیس دەڵێت، لەدوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بەدواداچوون، دوای زیاتر لە ٧ مانگ بەسەر کێشەکەدا، بەسوود وەرگرتن لە زانیاری ورد و بەدواداچوون لەسەر دۆزینەوەی ناسنامەی کچەکە، لە بەرواری ٢ /٨ / ٢٠٢١ کچەکە دەستگیرکرا.

کچەکەش بەناوی (م،ف،ع) تەمەنی ٣٤ ساڵە و دانیشتوی شاری ڕانیەیە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، لە پۆلیس و دادگا دانی ناوە بە تاوانەکەی کە نوێنەری زێڕنگرەکەی هەڵخەڵەتاندوە و بەمەبەست داوای پشتێنەیەکی ئاڵتونی کردوە و پێشوەخت دانەیەکی ساختەی لەسەر هەمان شێوە لای خۆی ئامادە کردبوو، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە

ئەوەش خراوەتەڕوو، کچەکە هەر بە ووتەی خۆی دوای پازدە ڕۆژ بەسەر تاوانی هەڵخەڵەتاندنەکە پشتێنە ئاڵتونەکەی بە کەمتر لە بەهای خۆی فرۆشتووە بە زێڕەنگرێکی شاری ڕانیە. ئێستا کچەکە بەپێی ماددەی ٤٥٦ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.