گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاهور جەنگى چى دەڵێت لەو بارەیەوە؟

راپۆرتێکى ئەمریکى باسى ’’ژەهر خواردکردنى’’ بافڵ تاڵەبانى دەکات

2021.08.04 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێکى ئەمریکى باسى ’’ژەهر خواردکردنى’’ بافڵ تاڵەبانى دەکات

ناس کورد-

راپۆرتێکى ئەمریکى بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی چیرۆکی ژەهر خواردکردنی بۆ ئەو کەسانە گێڕاوەتەوە کە سەردانیان کردووە بۆ نێوەندگیریی، بەڵام لاهور شێخ جەنگی ئەو تۆمەتەی ڕەتکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى دەنگى ئەمریکا، ئەندامێکی یەکێک لەو وەفدانەی بۆ نێوەنگیری چوونەتە لای هەردوو هاوسەرۆکانی یەکێتی، ئەوەى درکاندووە، کە بافڵ تاڵەبانی هیچ نەرمیەکی نەنواندووە، بەرامبەر بە دەستپێشخەریەکان بۆ نێوەنگیری و، وتوویەتی"من ژەهر خوارد کراوم، چۆن چاو بپۆشم."ئەمەش ئیحراجی بۆ وەفدەکان دروستکردووە و کشاونەتەوە لەنێوەنگیری کردن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بافڵ تاڵەبانی چیرۆکی ژەهر خواردکردنی بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری و وەفدەکانی تریش ڕوونکردووەتەوە، کە بۆ نێوەنگیری کردن سەردانی هەردوو هاوسەرۆکیان کردبوو. جەلال شێخ کەریم ئەندامی وەفدەکەی نەهرۆ کەسنەزانی، ئەوەی پشتڕاستکردەوە، کە بافڵ ئەو باسەی پێوتوون، بەڵام ئامادە نەبوو قسەبکات.

 

بەپێی راپۆرتەکە، کەسە نزیکەکان لە بافڵ تاڵەبانی، چیرۆکی ژەهر خواردکردنەکەی بەو جۆرە دەگێڕنەوە، گوایە لە دەزگایەکی سەر بە یەکێتی نیشتمانی شەربەتێکی پێدراوە و ژەهری تێدا بووە، دواتر کاریگەری لەسەر جەستەی هەبووە و چارەسەری پزیشکی بۆ کراوە، وەک ئەوان دەڵێن "شەوی 8 ی تەموز، دەستگیراوە، بەسەر بڕێک لەو جۆرە ژەهرەدا."

 

هەر بەپێی وتەی نزیکەکان لە بافڵ تاڵەبانی، هەوڵدراوە سیخور لەنێو ماڵەکەی بچێنرێت و لەو ڕووەوە بەڵگەش دەستکەوتووە، بەتایبەت باسلەدەستگیرکردنی کەسێک دەکەن بەناوی ( ش.ز) گوایە دانی بەهەموو شتێکدا ناوە.

 

بەڵام لاهور شێخ جەنگی لای بەرپرسانی یەکێتی ئەو تۆمەتەی ڕەتکردووەتەوە، وەک شوان داودی دەڵێت"پرسی ژەهر خواردنەکەم لە کاک لاهور پرسی، وتی: بیانووە و ئامادەم بۆ لێکۆڵینەوە لەهەر شوێنێک بکرێت."، ئەوەش بەپێی راپۆرتەکە.

 

هاوکات عوسمان بانیمارانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی پرسی ژەهرخواردکردنی بافڵ تاڵەبانیەوە، وتى "ئەو شتانە وتراوە، بەڵام دەبێت یان لەڕێگەی حیزب، یان لەڕێگەی دادگاوە کە نەبووەتە باو تا پەنای بۆ ببرێت، ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە."

 

سەبارەت بە هۆکاری بێ ئەنجامبوونی ئەو وەفدانەی بۆ نێوەنگیری چوونەتە لای هاوسەرۆکانی یەکێتی، بانیمارانی وتی"هەندێک لەهەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوون، هەندێکی تریشیان بەردەوامن بۆ ئاشتەوایی، بەڵام هەندێک دەڵێن: ئاشتەوایی ناکەین و دەبێت مەسەلەکە یەکلایی بکرێتەوە."