گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانيارى زياتر

ژورەکانى چاودێرى چڕى نەخۆشخانەکانى هەولێر ’’پڕبوون و نیوەیان گەنجن’’

2021.08.04 - 21:37
App store icon Play store icon Play store icon
ژورەکانى چاودێرى چڕى نەخۆشخانەکانى هەولێر  ’’پڕبوون و نیوەیان گەنجن’’

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەیەکى هەولێر رایگەیاند، سەرجەم قەرەوێلەکانى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەکانى شارەکە پڕبوون و نیوەیان ئەو گەنجانەن کە بە قورسى توشى پەتاکە بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د.سۆزى جامباز بەرێوەبەرى نەخۆشخانەى لالاڤ لە هەولێر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنى زمانحاڵى پارتى رایگەیاند، لە دوو رۆژ پێش جەژنەو ژمارەى توشبووان بەشێوەیەکى بەرچاو رووى لە زیادبوون کردووە، لە نەخۆشخانەکانى کۆرۆنا لە هەولێر هەموو قەرەوێلەکانى چاوێرى چڕ پڕبوون.

 

وتیشى "هەر نەخۆشێک چاکبێتەوە یان گیان لەدەستبدات یەکسەر کەسێکى دیکە دەخرێتە سەر قەرەوێلەکەى".

 

"بڵاوبوونەوەى دەلتا زۆر زۆر خێرایە، لەناو جەستەش وەکو کۆرۆنا نوێ نییە کە ماوەیەک لە قوڕگى بمێنێتەوە و دواى چارەسەر نەمێنێت، دەلتا بەشەو و رۆژێک لەناو جەستە بڵاودەبێتەوە و سییەکانى نەخۆش دەگرێتەوە".

 

ئەو پزیشکە باسى لەوەشکرد، زۆربەى توشبووان گەنجانن کە رەوانەى چاودێرى چڕ دەکرێن و نیوەى قەرەوێلەکانى چاودێرى چڕ لە نەخۆشخانەکەیان گەنجن، کە بەقورسى نەخۆشییەکەیان گرتووە.

 

هەروەها پێیيوایە هۆکارەکانى بڵاوبوونەوەى خێراى پەتاکە، پابەندبوون بە رێنماییەکان و هاتنى گەشتیارانە.

 

ئەو پزیشکە نمونەى ئەوەى هێنایەوە کە رۆژێک پێش جەژن پاسێک مامۆستاى گەشتیار کە لە فەلوجەوە هاتبوون توشى کۆرۆنا بوون و پێنجیان لەچاودێرى چڕ داخڵکرابوون و گیانیان لەدەستدا.