گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کوتینى ئاسنى سارد’’

جەمیل هەورامى: کۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسی یەکێتى بێ ئەنجام بووە

2021.08.04 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
جەمیل هەورامى: کۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسی یەکێتى بێ ئەنجام بووە

ناس کورد-

جەمیل هەورامى رایگەیاند، کۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسی یەکێتى "بێ ئەنجام بووە" و هەر هەوڵێک بۆ چارەسەرى کێشەى نێوان لاهور جەنگى و بافڵ تاڵەبانى بدرێت وەک ئەوە وایە ئاسنى سارد بکوتیت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەمیل هەورامى سەرۆکى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکان لەبەرنامەى تاوتوێی ئێن ئار تى وتى "کۆبوونەوەى ئەمڕۆى مەکتەبی سیاسی یەکێتى بێئەنجام بووە، باسى کێشەکان کراوە و نەگەیشتونەتە ئەنجام، چاوەڕوانى ئەوەین کۆبوونەوەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى بکرێت بۆ ئەوەى ئەو کێشەیە یەکلایی بکرێتەوە".

 

هەورامى کە لەچەند رۆژى رابردوودا سەردانى هەریەکە لە لاهور جەنگى و بافڵ تاڵەبانى کرد وتیشى "هەر هەوڵێک بدرێت بۆ ئاشتەوایی وەک ئەوە وایە ئاسنى سارد بکوتیت".

 

پێشیوایە ناکۆکییەکانى ئێستا لەسەر دەسەڵاتە نەک چاکسازیی، لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە کە سیستمى هاوسەرۆکى بۆ یەکێتى ناگونجێت.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، (4ی ئابی 2021) مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بە سەرپەرشتی هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانی كۆبووەوە.    

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە یەکێتى رایگەیاند، لەکۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسیدا چەد بڕیارێک دراوە لەوانە گۆڕینی هاوسەرۆكی لەیگەڵ پاراستنی پەیكەری ئێستای سەركردایەتی و هێشتنەوەی وەك خۆی.   

 

سەرچاوەکە بۆ "ناس کورد" ئەمرۆ چوارشەممە ئاشکرایکرد، سەرکردایەتى کەمناکرێتەوە و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، تەنها سیستەمەکە دەکرێتە سەرۆکایەتى یان سکرتێرى گشتى و هاوسەرۆکایەتى هەڵدەوەشێتەوە.  

  

وتیشى "ئەندامانى مەکتەبی سیاسی پشتیوانى بافڵ تاڵەبانى بوون".  

  

هاوکات سۆشیال میدیاى نزیک لە دەباشان بڵاویکردەوە، سێ ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەچنە لای لاهور شێخ جەنگى و ڕاسپاردەی مەکتەبى سیاسی پێدەدەن، ئەگەر ڕازی نەبێت بە ڕاسپاردەکە، بافڵ تاڵەبانى هەڵوێستی توندی دەبێت.  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، بافڵ تاڵەبانی بەرەسمی و بەدەنگی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی دەکرێتە سەرۆک، پاشان لە پلینۆمدا سەرجەم گۆڕانکاریەکان دەچەسپێنرێت و هەیکەلیەتی یەکێتی دەگۆڕێت و بڕیاری لێدراوە‏.