گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەلى کارى نوێ لە کۆمسیۆن راگەیەنرا

2021.08.04 - 19:03
App store icon Play store icon Play store icon
هەلى کارى نوێ لە کۆمسیۆن راگەیەنرا

ناس کورد-

 

ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان دەرگاى نوێکردنەوەى گرێبەستى بۆ ئەو کەسانە کردەوە کە پێشتر لەگەڵ کۆمسیۆن کاریان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆن کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو کەسانەى کە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ کۆمسیۆن هەبووە و کاریانکردووە لە ناوەندەکانی تۆمارکردن و ئۆفیسی پارێزگادا، لەئێستا ئارەزوومەندن دووبارە گرێبەستبکەن بۆ کارکردن لە ناوەندەکانی تۆمارکردن، با سەردانی ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر (لیژنەی تایبەتمەند) بکەن.

 

کۆمسیۆن هەروەها ماوەی لە (٧٢) کاتژمێرى دیاریکردووە بۆ ئەوەى ئەو کەسانە سەردانى کۆمسیۆن بکەن و بەڵگەنامە پێویستەکان رادەستى کۆمسیۆن بکەن.