گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو گەریلاى پژاک لەبۆسەیەکدا گیانیان لەدەستدا

2021.08.04 - 18:51
App store icon Play store icon Play store icon
دوو گەریلاى پژاک لەبۆسەیەکدا گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

 

پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) گیان لەدەستدانى دوو گەریلاى لە بۆکان راگەیاند، دواى ئەوەى کەوتنە ناو بۆسەیەکى هێزەکانى سەر بە ئێرانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پژاک کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،  لە ڕۆژی ٢٧ی ٧ی ٢٠٢١  لە هەرێمی بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ، هێزەکانی ئێران بۆسەیان بۆ دوو گەریلا داناوە کە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رێکخستندا بوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێکی نابەرابەردا، هەردوو گەیلاەکە گیانیان لەدەستداوە، کە پێکهاتوون لە ئیدریس فێقهی ناسراو بە (ئاریۆ زاڵ) و موحسین قادری ناسراو بە (شاهین ئاگری).