گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشکرایە سەر هێڵى کارەباى کەرکوک - گەیارە

2021.08.04 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
هێرشکرایە سەر هێڵى کارەباى کەرکوک - گەیارە

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى عێراق رایگەیاند، هێڵى گواستنەوەى کارەباى کەرکوک - گەیارەى 400 کەیڤى روبەڕووى هێرشى "تیرۆریستى" بووەتەوە لە پارێزگاى کەرکوک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکرد، ئەو هێڵەى کارەبا کە دەکەوێتە باکورى کەرکوک ئەمڕۆ روبەڕوى هێرش بووەتەوە لەرێگەى بۆمبى چێنراوەوە.

 

باسى لەوەشکردووە، بەهۆى هێرشەکەوە زیان بەر یەکێک لە بورجەکان کەوتووە لەسنورى ناحیەى ریاز.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، دواى هێرشەکە تیمەکانى کارەبا گەیشتونەتە شوێنەکە بەمەبەستى چاککردنەوە و بەگەڕخستنەوەى بورجەکە.