ناس کورد-
فڕۆکەیەکى سەر بە هێڵى فڕۆکەوانى ئێرانى لەکاتى نیشتنەوەدا لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى نەجەف لە رێڕەوى خۆى لایدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى "ناس" رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەیەکى ئێرانى لەکاتى نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەى نەجەف لە ڕێڕەوى خۆى لایداوە بەهۆى هەڵەیەکى فڕۆکەوانەکەوە.
وتیشى سەرجەم سەرنشینەکانى فڕۆکەکە سەلامەتن و هیچ کەسێک زیانى پێنەگەیشتووە.
پەیامنێرى "ناس" باسى لەوەشکرد، ئەو گەشتیارانەى دەیانەوێت لەو فڕۆکەخانەیەوە گەشت بکەن، چاوەڕوانى فڕۆکەى دیکەن.