گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

70  ڕۆژە بڕیارى خەرجکردنى زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بۆ سلێمانى ’’جێبەجێنەکراوە’’

2021.08.04 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
70  ڕۆژە بڕیارى خەرجکردنى زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بۆ سلێمانى ’’جێبەجێنەکراوە’’

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، دواى 70 رۆژ لە دەرکردنى هێشتا بڕیارى پێدانی چوار  ملیار و 527 ملیۆن دینارەکەی سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی دارایی بۆ ئاودانی پارک و بلوار و باخچەکانی سلێمانی جێبەجێنەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح لە بڵاوکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئێستادا ڕۆژانە سلێمانی پێویستی بە 3-4 ملیار لیتر ئاو هەیە بۆ ئاودانی باخچە و بلوار و باخچە، هێشتا ئەو بڕیارە لە قۆناغی تەندەریندایە و نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە "کات تەواو درەنگەو دەبوو پێنج مانگ پێش ئێستا تەندەر بکرایە".

 

دەشڵێت، تەنیا لە ھەواری شار 300 هەزار مەتر چیمەن و گوڵ هەبوو و 100% وشك بوون و 50%ی پەرژینەكانیش وشك بوون و 10%ی درەختەكانیش لەناوچون، لە چەندین شوێن بەشێکی زۆری چیمەنەکان زەردبوون و ووشکبون، ئێستا مەترسی لەسەر درەخت و نەمامەکانیش هەیە.