ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرای کرد، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12 هەزار و 713 توشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، هاوکات 73 حاڵەتی مردنیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمار کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەپێی ئاماری وەزارەتەکە بۆ ئەمرۆ چوارشەممە، 4ی ئابی 2021، لەو ماوەیەدا شەش هەزار و 574 کەس نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.
دەشڵێت، لە ماوەی یەک ڕۆژدا 109 هەزار و 902 کەس ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.