گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی

2021.08.04 - 15:07
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی

ناس کورد-

کۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتایی هات و "گفتوگۆ لەسەر چارەسەری بەپەلە و یەكێتییانەی گرفتە ناوخۆییە حزبییەكان و دیاریكردنی رێوشوێنی دروست بۆیان" درا، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، (4ی ئابی 2021) مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بە سەرپەرشتی هاوسەرۆك بافڵ تاڵەبانی كۆبووەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە، چەند تەوەرێكی بواری حزبی و هەڵبژاردنەكان تاووتوێكران کە ئەمانەن:

- كۆبوونەوە وێڕای گفتوگۆی لەسەر چارەسەری بەپەلەو یەكێتییانەی گرفتە ناوخۆییە حزبییەكان و دیاریكردنی رێوشوێنی دروست بۆیان لەناویشیاندا پاراستنی ئارامی و هێمنی هەرێمی كوردستان بەشاری سلێمانیشەوە، تەئكید لەسەر بەگەڕخستنی توانای ماددی و مەعنەوی مەكتەب و دەزگاكانی یەكێتیی كرایەوە بەرەو هەڵمەتێكی پڕ جۆش و خرۆشی پێكەوەیی و دیموكراتییانە بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان كە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتییە لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا.

 

- مەكتەبی سیاسی گشت مەكتەب و مەڵبەندەكان و ئۆرگانەكانی یەكێتیی راسپارد كە هاوشانی ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕانی هاوپەیمان پەیوەستی میحوەرو بازنەكانی هەڵبژاردن بن، كە ئەركی هەرە لە پێشینەیانە بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان لە هەموو بازنەكانی هەڵبژاردندا، چونكە سەركەوتنی هاوپەیمانی كوردستان ئاسۆیەكی روون و نوێ لەبەردەم گەلی كوردستان دەكاتەوە بۆ پەرەپێدانی خەباتی پەرلەمانی و دیموكراتی و لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ بە كێشەی ناوچە جێناكۆكەكانەوە كە هەر بە بژاردەی گفتوگۆ و رێوشوێنی سیاسی دەگەیەندرێتە ئەنجام.

 

ئێوارەی 8 تەموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی.

 


میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.