گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نامەیەک لە وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا: سەرکردایەتی لەکوێن؟

2021.08.04 - 14:51
App store icon Play store icon Play store icon
نامەیەک لە وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا: سەرکردایەتی لەکوێن؟

ناس کورد-

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا پرسیار دەکات لەوەى دوای ڕووداوەکانی 8ی تەموز "ئایا ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەکوێن؟".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەختیار شاوەیس لە نامەیەکی کراوەدا بۆ فەرید ئەسەسەرد، سەرۆکى ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی (4ی ئابی 2021) نوسیویەتی، "لەدوای ڕووداوەکانی 8ی تەموزەوە، هەموو یەکێتیەکی دڵسۆز وەک چۆن دەستی لەسەر دڵیەتی بۆ ئایندەی حیزبەکەی، بە هەمان شێوە پرسیارێکی جەوهەری مێشک و ئەندێشەی داگیرکردوە بەوەی کە ئایا ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەکوێن؟"

 

دەشڵێت، "هەر لە سەرەتای ڕووداوەکانەوە، سەرکردایەتی هەوڵتان دا کە کۆبوونەوە بکرێ و لە ناوخۆدا کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵام دەوترا کە ئەمە کێشەیەکی خێزانیە و ئێمە ئامۆزاین و تەداخول مەکەن و خۆمان چارەی دەکەین و بەمەش ئەو هەوڵانە لەبار بران."

 

بەختیار شاوەیس باسی لەوەشکردووە، بەڵام ئێستا هەموو شت دەرکەوت کێشەکان خێزانی نین، خراپتر لەوەی کە پێشبینی دەکرا قوڵبونەتەوە و گەشتوەتە سەر ئەوەی کە هەرەشەی هێز و جوڵاندنی کەیسی دادگا و ناشرینکردنی کەسایەتی دەبێتە سیمای ناسەرەوەی ئەوانەی کە لەشوێنی کورسیەکەی مام جەلال دانیشتوون.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە کە "ئەو لایەنەی کە دەڵێ چاکسازی دەکەم و شۆڕش دژ بەگەندەڵکاران دەکەم، لە کۆتایی هەر وەک ئەو لایەیە کە دەڵێ ئینقلاب کراوە، بەڵام لەم نێوەندەدا یەک شت دەسوتێ کەئەویش ناوی یەکێتییە."