ناس کورد-
بەڕێوبەرایەتى گشتیی پەروەردە مەرج و کاتى دابەشکردنى فۆرمى وەرگرتنى منداڵان لە باخچەى ساوایان و مامۆستایانى وانەبێژی ئاشکرا کرد کە لە 15ی ئابی 2021ەوە دەستپێدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوبەرایەتى گشتیی پەروەردە ئەمڕۆ چوارشەممە (4ى ئابى 2021) نوسراوێکى فەرمى ئاڕاستەى بەڕێوبەرایەتى پەروەردەکان کرد و مەرجى وەرگرتنى منداڵانى دیارى کردووە لە باخچەى ساوایانى حوکمى بۆ ساڵى خوێندنى (2021-2022) کە ئەمانەن:
1- تەمەنى چوار ساڵ لە دایک بووى 1/1/2017 تاوەكو 31/12/2017
2- منداڵانى تەمەن پێنج ساڵ لە دایک بووى 1/1/2016 تاوەكو 31/12/2016 لە گشت باخچەکانى منداڵانى حکومى.
3- بەهیچ شێوەیەک بڕە پارە لەدایکان وباوکان وەرناگیرێت بۆ پڕکردنەوەى فۆرم.
لە نوسراوێکى هاوشێوەدا هاتووە پەروەردە مەرجى وەرگرتنى مامۆستایانى وانەبێژ بۆ باخچەى ساوایانى حکومى ئاشکرا کردوە:-
1-پێویستە مامۆستاى باخچە گشتى بیت سەرجەم وانەکان بڵێتەوە تەنها مامۆستاى ئینگلیزى پێویستە پسپۆڕى تایبەتیان هەبێت.
2-تەنها یەک مامۆستا دەتوانێت پۆل کۆنترۆڵ بکات لە وانەکانى (کورد، زانست، بیرکارى، ئینگلیزى، چیرۆک) وە دوو مامۆستا دابین بکرێت بۆ وانەکانى (هونەر، وەرزش، چالاکیەکان بە گشتى).
3-بە هیچ شێوەیەک مامۆستا جێگاى چێشتلێنەر ناگرێتەوە لەبەرئەوەى کارى ئەو نیە.
4- ژمارەى منداڵان دابەش بکرێت بە سەر مامۆستاى میلاک هەر مامۆستایەک 25منداڵى بەربکەوێت.
5-دەبێت وانەبێژ دەرچووى کۆلێژى پەروەردە/ بەشى باخچەى منداڵان بێت هەروەها دەرچووى هونەرەجوانەکانى بەشى (شانۆ، وەرزش، مۆسیقا، هونەر) بێت.
6- پێویستە لەکاتى نان خواردن و یاریکردن مامۆستایەک وچاودێرێک هەبێت.