ناس کورد-
دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، لەم مانگەوە بۆ دابەشکردنی موچەی سەرجەم چەکدارانی دەستەکە پشت بە کارتی وەرگرتنی ڤاکسین دەبەسترێت و هەر چەکدارێک خۆی نەکوتێت موچە وەرناگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دەستەکە کە ئەمرۆ چوارشەممە (4ی ئابی 2021) دەریکردووە، ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنی سەلامەتی چەکدارانە بە تایبەت کە ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا و جۆری نوێی ڤایرۆسەکە لە هەڵکشانی بەردەوامدایە.