گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یەکەم هەنگاوی کردەیی بۆ زیادکردنی شێوەزاری هەورامی لە پڕۆگرامەکانی خوێندن

2021.08.04 - 13:24
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەنگاوی کردەیی بۆ زیادکردنی شێوەزاری هەورامی لە پڕۆگرامەکانی خوێندن

ناس کورد-

ئەمڕۆ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیداری وەزارەتی پەروەردە کۆبووەوە لەبارەى زیادکردنی شێوەزاری گۆران (هەورامی) بۆ پڕۆگرامەکانی خوێندن لە سنوری ناوچە ھەورامی نشینەکاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم، دوێنێ (3ی تەموزی 2021) لە دیوانی وەزارەت، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لەگەڵ حەسەن سەرتیپ جاف، بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرامەکان لە وەزارەتی پەروەردە و سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە و سادق ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی کوردی لە پرۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردە و نزار حەمەخان لە پەروەردەی هەڵەبجە و خەسرەو حامد و ژمارەیەک شارەزای پەروەردەیی کۆبووەتەوە.


دەشڵێت، "گفتوگۆکرا سەبارەت بە پێدانی بەرچاوڕوونی و زانیاری زیاتر لەسەر داواکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەبارەت بەخوێندن بە شێوەزاری گۆران (هەورامی) لە سنوری ناوچە ھەورامی نشینەکاندا."


پێشتر وەزارەتی رۆشنبیریی داوای کردبوو بۆ "بایەخدان بە زمانی دایک، کە لەسەر رۆشنایی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھەموو تاکێکی ئەم جیھانە سەلمێنراوە، پپێشنیاری ئێمە وەک وەزارەتی رۆشنبیری سەبارەت بەپێویستی و بایەخدان بەشێوەزاری گۆران (ھەورامی) لە بەرنامەی پەروەردە، بۆ خوێندن و خوێندکارانی ھەورامی ئەمەیە کە: وانەیەک ھەبێت بۆ زمان و ئەدەبیاتی ھەورامی بۆ قۆناغی سەرەتایی لە ناوچەی ھەوراماندا".


هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "بڕیار درا پاش کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە، بەرنامە و پلانی گونجاو دابڕێژن لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی زمانی کوردییەوە."

May be an image of 8 people and people standing