گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی پۆلیسی سلێمانی لەبارەى فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی و براکانی

2021.08.04 - 12:39
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی پۆلیسی سلێمانی لەبارەى فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی و براکانی

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، تائێستا هیچ فەرمانێکی دادگا بۆ دەستگیکردنی لاهور شێخ جەنگی و براکانی و بەرپرسانی تری یەکێتی نەگەیشتووەتە دەستیان تاوەکو جێبەجێ بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی (4ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، تائێستا ئاگاداری وردەکاری دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی بەرپرسانی یەکێتی نین و وتی، "هیچ شتێک لەو بارەیەوە نەگەیشتووە و نازانین."

 

وتیشی، لەدوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن لە دادگا، کاتی دەوێت تاوەکو دەگاتە بنکەی پۆلیس بۆ جێبەجێکردنی.

 

ئێوارەی 8 تەموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی بە تۆمەتی فڕاندی هاوڵاتیان و بەکارهێنانی هێز و دەسەڵات بۆ کاری تایبەت و هەروەها وەرگرتنی سەرانە و باج لە بازرگانان.

 


میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.