ناس کورد-
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، "پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تى ته‌ندروستيى گشتیى شاره‌كه‌مان و به‌رگرتن له‌و دۆخە نهخوازارهوهى كه به‌هۆى بڵاو بوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندى خێراى زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتۆته ئاراوه و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ مه‌ترسيه‌كانى بۆ سهرگيانى هاوڵاتييان لەهەڵکشان دایە، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى ههولێرچوار بڕیاری داوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمیی ژوورەکە، ئەم چوار بڕیارەکەى خوارەوە دراون:
يه‌كه‌م/ دۆخەکە هەستیارە و ڕەوشی تەندروستی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش لەهەڵکشان و تەشەنەسەندن دایە و بۆته مه‌ترسى بۆسه‌ر گيانى هاوڵاتييان، بۆيه داوا له هاوڵاتییانی شارەکەمان ده‌كه‌ين لەپێناو پاراستنی خۆيان و تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، پابەندی ڕێنماييه تهندروستييهكانبن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌تايبه‌تى به‌ستنى (ماسك).
دووه‌م/ له ئه‌مڕۆوه ژوورى ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى هێزه‌كانى ناوخۆ و تيمه‌كانى قائيمقاميهتهكان و شاره‌وانييه‌كانى ڕاسپاردووه، چاودێرى و به‌دوا داچوونى وورد بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گشتييه‌كان، مزگه‌وت، كلێسا، شوێنه ئاينييه پيرۆزه‌كان، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه، كافتریاكان، سه‌نته‌رى بازاڕ، بازاڕه ميلليهكان، ماركێت، مينى ماركێت، سەمونخانە و نانەواخانەکان، سه‌رتاشخانه، هۆڵه وه‌رزشيه‌كان، نۆرينگه و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه پزيشكييه‌كان، سارده‌مه‌نى، چايهخانه، رێستۆرانتى باخچه‌كان و شوێنه‌كانى هاوشێوه‌يان، شوفێرانى تاكسى، بارهه‌ڵگر، ئۆتۆمبێلى تايبه‌ت.. بكه‌ن، هه‌ركه‌سێك (ماسك)ى نه‌به‌ستابێت، ڕێككارى یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگيرێته‌به‌ر.
سێيه‌م/ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ده‌بێت ڕێنماييه ته‌ندروستييه‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى جێبه‌جێبكه‌ن به‌تايبه‌تى به‌ستنى (ماسك) و دروستنه‌كردنى گردبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغى، هه‌روه‌ها ڕێگه‌نه‌ده‌ن هيچ هاوڵاتييه‌ك بۆ ڕاييكردنى مامه‌ڵه‌كانى به‌بێ به‌ستنى (ماسك) بچێته نێو هيچ فه‌رمانگه و دام و ده‌زگايه‌كى حكومى، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچى له‌و بڕياره بكات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه‌يه ڕووبه‌ڕووى ڕێكارى ياسايى ده‌بنه‌وه.
چواره‌م/ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەمهترسيهكان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى خێراى زنجيره‌ى نوێى ڤایرۆسی کۆرۆنا خستۆتەگەڕ و لەڕێگەی لێژنەکانی چاودێری و هێزه‌كانى ناوخۆ و تيمه‌كانى قائيمقاميهتهكان و شاره‌وانييه‌كان لەسنووری سه‌رجه‌م قائیمقامیەتەکانى لە بەدوا داچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنە گشتييه‌كان بەردەوام ده‌بێت، هه‌ربۆيه هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران ئاگادار دەکەینەوە، لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی به‌تايبه‌تى نه‌به‌ستانى (ماسك) ناچارین رێکاری توند بگرینەبەر، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانبن و (ماسك) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە.