گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم کۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەدوای گرژییەکان

2021.08.04 - 11:06
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم کۆبوونەوەى مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەدوای گرژییەکان

ناس کورد-

میدیای فەرمی یەکێتی ئاشکرای کرد، "بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیپێکرد."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە کۆبوونەوەکەدا، لاهور شێخ جەنگی ئامادە نابێت، ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەیە دوای دروستبوونی ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی یەکێتی لەدوای 8ی تەموز و میدیای فەرمیی یەکێتیش دەڵێت "دوایین گۆڕانکاریی و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکان تاوتوێ دەکرێت."

 

ئێوارەی 8 تەموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی.

 

میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.