ناس کورد-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی حوزەیرانی ڕایگەیاند و دەڵێت، "باشترین ئاردی بەسود دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتیاندا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم دوو ڕوونکردنەوەدا (4ی ئابی 2021) دەڵێت، فەرمانبەرانی بەرێوبەرایەتى دروستكراوى دانەوێله بەردەوامن لە دابەشکردنی لیستی بریکاری ئارد و بەشە ئاردی هاوڵاتیان بۆ مانگى حوزەیران، لەم چوارچێوەیەشدا سەردانی بنکەی 221 و 220 بەستوره و ناحیەی سەڵاحەدینیان کرد.
هاوکات هەر ئەمرۆ نەوزاد شێخ کامیل، بەرێوەبەرى گشتیی بازرگانى کۆبونەوەیەكى ئەنجام دا لەگەڵ خاوەن ئاشەکانی هەولێر و "گفتۆیان کرد لەسەر کەموکوڕیەکان و خزمەتکردن بە هاوڵاتیان بە گەیاندنی ئاردی باش بۆیان کە سودی لێ وەربگرن."