گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیسرائیل ئاستى هەڕەشەکانى لەئێران بەرزکردەوە: دانیشتن کۆتایی هات

2021.08.03 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسرائیل ئاستى هەڕەشەکانى لەئێران بەرزکردەوە: دانیشتن کۆتایی هات

ناس كورد-

 

ئیسرائیل ئاستى هەڕەشەکانى لە ئێران بەرزکردەوە و رایگەیاند، باجى هەڕەشەکردن لە ئاسایشى تەلئەبیب دەدەن، ئەوەش لەبەردەوامى کاردانەوەکانى هێرشکردنەسەر کەشتییە ئیسرائیلییەکە لەکەنداوى عومان لە هەفتەى رابردوودا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەفتالى بینیت سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند "سەردەمى دانیشتن بە ئیسراحەت لە تاران کۆتایی هات".

 

وتیشى "کاردەکەین بۆ کۆکردنەوەى جیهان، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین چۆن بەتەنها کاربکەین، ئێران دەزانێت کە باجى هەڕەشەکردن لە ئاسایشى ئێمە چییە".

 

پێشتر ئەنتۆنى بلینکن وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دواى پێداچونەوە بە زانیارییە بەردەستەکان دڵنیابوونەتەوە لەوەى ئێران هێرشەکەى ئەنجامداوە، لەرێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە.  

  

وتیشى "واشنتن راوێژ لەگەڵ حکومەتەکانى ناوچەکە و دەرەوە دەکات بۆ وەڵامدانەوەى گونجاوى هێرشەکە کە وادەکەى نزیکە".  

  

هەروەها دواى هێرشەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتەکانی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیار نیین لە هێرشکردنەسەر کەشتییە نەوتییەکەی ئیسرائیل لە کەناردەریاکانی عومان.    

  

سەعید خەتیب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، "ڕژێمی سەهیۆنی دۆخێکی ناسەقامگیر و تیرۆری خوڵقاندووە، ئێرانی بە توندی ئەو تۆمەتبارکردنانە ڕەت دەکاتەوە."