گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشناسی هەرێم: ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

2019.06.24 - 11:35
کەشناسی هەرێم: ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەریم، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای لەم هەفتەیەدا ڕاگەیاند، بەشێوەیەک بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 46 پلەی سیلیزی و تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت. . بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم لە ڕایگەیاندووە لە ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2019، تا رۆژى پێنجشەممە پلەکانى گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بەشێوەیەک سبەى سێشەممە پلەکانى گەرما بە پلەیەک تا دوو پلە بەرز دەبێتەوە رۆژى چوارشەممە و پێنج شەممەش پلەکانى گەرما بە نزیکەى دوو پلەى دیکە بەرزتر دەبنەوە. . ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەى رۆژانى چوارشەممە و پێنج شەممە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر بەرزترین  پلەى گەرماى پێشبینیکراوى دەگاتە 44 پلە و لە سلێمانى  و دهۆک دەگاتە 42 پلە،  لە   کەرکووکیش 46 پلە  و لە پارێزگای هەلەبجەش 43 پلە دەبێت. . کەشناسی هەرێم ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەو بەرزبوونەوەیە لە پلەکانى گەرما لە رۆژى هەینى کۆتایى دێت و بارستە هەوایەکى تا ڕادەیەک قێنک لە دەریاى ناوەڕاستەوە روو لە ناوچەکە دەکات و پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە بۆ ژێر 40 پلەی سیلیزی. .