گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەشت هۆكار هەن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلەكان

2021.08.03 - 20:23
App store icon Play store icon Play store icon
هەشت هۆكار هەن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلەكان

ناس کورد-

 

بەردی گورچیلە كەڵەكەبوونی پاشماوەی ڕەقە و لەخوێی تفت و كانزایی پێكدێت، هۆكاری دروستبونیشی جۆراوجۆرە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڵاوكراوەیەكی پێگەی (صحتك) كە د. عامر شێخلی ئامادەی كردووە و "ناس كورد" بینیویەتی (3ی ئابی 2021) هەشت هۆكار هەن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلەكان كە ئازارێكی زۆر دروست دەكەن بۆ توشبوو ئەوانەش بریتین لە: 

 

1_ مێژووی بنەماڵەیی كە بۆماوەییە لەگەڵ تۆماری خێزانی

 

2_ تەمەن: بەتایبەت ئەوانەی سەروو 40 ساڵن

 

3_ ڕەگەزن: زیاتر لە پیاواندا هەیە تا ژنان

 

4_ وشكبوونەوە و نەخواردنەوەی ئاوی پێویست یان ئیشكردن لە شوێنی گەرم و زۆر عارەقكردنەوە.

 

5_ سیستمی خواردن لەوانەش خواردنی پڕۆتین و سۆدیۆم و شەكر مەترسی دروستكردنی بەردیان زیاترە. 

 

6_ قەڵەوی و زیادبوونی كێش

 

7_ نەشتەرگەری گەدە و هەوكردنی گەدە یان سكچوونی درێژخایەن

 

8_هەندێ نەخۆشیتری وەك هەوكردنی میزەڕۆ نەخۆشییەكانیتری گورچیلە و زیاد ڕژاندنی غودەی دەرەقی.