گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پسوڵەى کارەبا دەکرێتە مانگانە

کارەباى سلێمانى: بەرهەمهێنانى کارەبا لە باى ئەزمەڕ زیانى زیاترە لە قازانج

2021.08.03 - 17:48
App store icon Play store icon Play store icon
کارەباى سلێمانى: بەرهەمهێنانى کارەبا لە باى ئەزمەڕ زیانى زیاترە لە قازانج

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى گشتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، بەرهەمهێنانى کارەبا لەرێگەى باوە لە ئەزمەڕ تاوتوێکراوە و دەرکەوتووە زیانى زیاترە لە قازانج، دەشڵێت پلان هەیە لەمەودوا پسوڵەى کارەبا بکرێتە مانگانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سالار حسامەدین لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا کە "ناس کورد" بینیویەتى باسى لەوەکرد، بەرهەمهێنانى کارەبا لەوزەى با لە ئەزمەڕ لەلایەن لایەنى پسپۆڕەوە تاوتوێکراوە، بەڵام دەرکەوتووە ئەو  بایە  کێشەى زیاترە لەوەى کە بەرهەمى کارەباى هەبێت، هەرکاتێک پڕۆژەى لەو شێوەیە دابنرێت زیانى زۆرتر دەبێت وەک لە قازانج.

 

لەبارەى پسوڵەى کارەباوە، سالار حسامەدین وتى لەدوو ساڵى رابردوودا هەوڵێکى زۆردراوە کە کێشەى درەنگ هاتنەوەى پسوڵە چارەسەر بکرێت و خێراتر بکرێت، ئێستا بەپێی پێوەرى زیرەک بەشێک لە هاوبەشان لەنێوان دوو تا چوار مانگ پسوڵەیان بۆ دەگەڕێتەوە و لەمانگەکانى داهاتووشدا پسوڵە بۆ هاوبەشەکانى تر دەگەرێتەوە.

 

وتیىش "پلانى ئێمە ئەوەیە لێرە لەمەودوا مانگانە پسوڵەى کارەبا بۆ هاوبەشەکان بگەرێتەوە بەپێی پێوەرى زیرەک".