گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەگەرێتەوە بۆ بەغدا

دوا هۆشداری لە ڕەگەزنامەی سلێمانییەوە لەبارەی كارتی نیشتمانی

2021.08.03 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
دوا هۆشداری لە ڕەگەزنامەی سلێمانییەوە لەبارەی كارتی نیشتمانی

ناس كورد_

ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی جەخت دەكاتەوە ھەر ھاوڵاتیەک نەچێت بۆ کارتی نیشتیمانیەکەی کارتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانە دەکەین کە لە ساڵی( ٢٠١٧_٢٠١٨-٢٠١٩-٢٠٢٠ ) مامەڵەی کارتی نیشتیمانیان کردوەو تا ئێستا نەھاتونەتەوە بۆ کارتەکانیان، داواکارین کە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی وباری شارستانی و کارتی نیشتیمانی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان چونکە کارتەکانیان دەرگەرێتەوە بۆ بەغدا و ھاوڵاتی ئەبێت خۆی سەردانی بەغدا بکات وە مامەڵە بکات بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکەی.

 

تێبینی: تا ئێستا کارتی تازە لە بەغدادەوە نەگەراوەتەوە وھەر ئەوەی بەرواری پێشوە ٢٠٢١/٥/٣٠ .

 

ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامە ی سلێمانی