گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

بڵێسە جەبار فەرمان سێ پرسیار ئاڕاستەی یەكێتی دەكات

2021.08.03 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
بڵێسە جەبار فەرمان سێ پرسیار ئاڕاستەی یەكێتی دەكات

ناس کورد-

بڵێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتاری عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، لەبارەی دۆخی حزبەكەیەوە نوسراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا دەڵێت، "تواناکان دژ بەخۆمان و بەهێزکردنی نەیارەکانمان خەرج ئەکەین" و بە سێ پرسیاریش كۆتایی پێ هێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڵێسە جەبار فەرمان لە پەیامەكەیدا (3ی ئابی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی بە ناونیشانی "یەکێتیەکەی جاران و یەکێتی ئێستا" دەڵێت، "یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئێستا ھەر جارەو ناوێکی بۆ دا ئەتاشرێت جارێک یەکێتی نوێبوونەوە، جارێک یەکێتی نوێ، ئەم یەکێتیانە لە یەکێتی سەرەتا ناچن".

 

هەروەها دەڵێت، "نامەی زۆر زۆرم بۆ هاتوەو دەڵێن لە دۆخی یەکێتی بۆ بێدەنگی، هەرگیز بێدەنگ نەبوم و نابم هەڵوێست و قسەی رەق رای خۆمم وتوە سڵ لەکەس ناکەمەوە لەپێناو بەرژەوەندی میلەت و یەکێتی بەڵام هەندێک جار گرفتەکان بێدەنگیش بۆ هێورکردنەوە پێویستە".

 

بڵێسە جەبار فەرمان ئەوەشی وتووە، "تواناکان دژ بەخۆمان و بەهێزکردنی نەیارەکانمان خەرج ئەکەین. کوا ستراتیجییەت لە پێناو گەل؟ کوا ھەڵدان لە پێناو مافی چارەنوس؟ کوا خەبات لە پێناو یەکسانی؟".

 

ئێوارەی 8 تەموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكەش لەمیدیای ئەم حیزبەوە ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو" و گەیشتە دەركردنی فرمانی گرتن بۆ لاهور شێخ جەنگی و دووان لە براكانی و هەندێك لە بەرپرسە نزیكەكانی.

 

میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هەوڵدانی بووە بۆ گۆڕینی باڵانسی هێز لەنێوان پارتی و یەكێتی.