گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’بڕیارى کۆتایی’’ لەسەر 130 هەزار فەرمانبەرى دوو موچە و پلەى ناشایستە دەدرێت

2021.08.03 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
’’بڕیارى کۆتایی’’ لەسەر 130 هەزار فەرمانبەرى دوو موچە و پلەى ناشایستە دەدرێت

 

ناس کورد-

ڕاوێژکاری ئابووری پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازیی پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەراندا کراوە و دەرکەوتووە 115 ھەزار فەرمانبەر دوو موچەیان ھەیە و 15 ھەزاریش ناشایستەن و حکومەت بڕیارى کۆتایی لەبارەیانەوە دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرشەد تەھا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند "پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەرانی مەدەنیی ھەموو وەزارەتەکان جگە لە سلکی سەربازی تەواو بووە و دەرکەوتووە کە 115 ھەزار فەرمانبەر دوو مووچەیان ھەیە و ڕەنگە ھەمووی نایاسایی نەبێت، بۆیە بڕیارە حکومەتی ھەرێم بڕیاری لێ بدات."

 

وتیشى "جگە لەوەش، 15 ھەزار فەرمانبەر بە ناشایستە پلەیان وەرگرتووە و مووچە وەردەگرن، بۆیە حکومەت ھەموو ئەمانە یەکلایی دەکاتەوە و بڕیاری کۆتایییان لێ دەدات.''

 

ئەرشەد تەھا باسى لەوەشکرد "ئێستا پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەرانی سلکی سەربازی بەگشتی دەستی پێ کردووە و بەردەوامە و حکوومەت چاوەڕێ دەکات ئەوانیش کارەکانیان تەواو بکەن، بۆ ئەوەی بڕیاری لێ بدرێت."