ناس کورد-
کوڕێکی عەبدولـلەتیف ئەحمەد، ڕابەری ڕەوتی سەلەفی لە کوردستان ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێکە دۆخی تەندروستیی باوکی خراپە بەڵام "ئەمڕۆ بەرەو باشتر" چووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولحەق عەبدولـلەتیف ئەمڕۆ سێشەممە (3ى ئابى 2021) تایبەت بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "باوکم توشی پەتایەکى قورس بووە، بەڵام بەرەو باشتر دەچێت."
وتیشی، "ئەمڕۆ توانیویەتی هەڵسێتەوە و نوێژ و عیبادەتەکانى ئەنجام بدات".
ئاماژەى بەوەشکرد، ناوبراو سەردانى هیچ نەخۆشخانەیەکى نەکردووە بەڵکو پزیشکەکان بۆ چارەسەر سەردانیان کردووە لە ماڵەوە.
دوێنێ پەیجی فەرمی عەبدولـلەتیف ئەحمەد ڕایگەیاند کە ناوبراو "زۆر نەخۆشە" و داوای دوعای لە خەڵکی کرد.