گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێستا ناوی خۆت تۆمار بکە

هەلی خوێندن لە بەریتانیا بۆ هەموو عێراقییەک بە خۆڕایی

2021.08.03 - 15:11
App store icon Play store icon Play store icon
هەلی خوێندن لە بەریتانیا بۆ هەموو عێراقییەک بە خۆڕایی

ناس کورد-

کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ڕایگەیاند، دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ بەدەستھێنانی پڕۆگرامی چیڤنینگ لە ئەمڕۆوە تا 2ی تشرینی دووەمی 2021 کراوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 
 
بەپێی ڕوونکردنەوەیەک لە کونسوڵخانەکەوە، چیڤنینگ پرۆگرامێکی بەریتانیایە بۆ دابینکردنی کورسی خوێندنی ماستەر بۆ هاوڵاتیانی زیاتر لە 160 وڵات، هەموو خەرجیەکانی خوێندنەکە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دابیندەکرێت.
 
دەتوانیت سەردانی ئەم لینکە بکەیت بۆ زانیاریی زیاتر و خۆتۆمارکردن:
زانیاری لەسەر سکۆلەرشیپی بەریتانی چیڤنینگ:
چیڤنینگ دەرفەتێکی ناوازە یە لەدەست خۆتی مەدە. چیڤنینگ سکۆلەرشیپێکە لە لایەن حکومەتی بەریتانیا پێشکەش بە فێرخوازانی کوردستان و عێراق دەکرێت:
1- ئاست: دەرفەتەکە تەنها بۆ خوێندنی ماستەرە.
2- بوارەکان: هەموو بوارەکان دەگرێتەوە بێ جیاوازی.
3- کۆتا کات بۆ پێشکەش کردن: ٠٢/١١/٢٠٢١
مەرجەکان:
1- پێشكەشکار ئەبێت عێراقی بێت و ڕەگەزنامەی بەریتانی نەبێت.
2- پێشکەش کار ئەبێت دوو ساڵ یان 2800 کاتژمێر کاری کردبێت واتە خزمەتی کاری هەبێت. مەرج نیە لەکەرتی حکومی دامەزراو بێت.
3- ئەبێت پێشکەش کار کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی 60 یان زیاتر بێت.
4- کەسی سوودمەند دوای ناو دەرچوونی ئەبێت ئایلتس یان هاوشێوەکانی پێشکەش بکات پێش مانگی ٧ی ٢٠٢٢
5- ئەبێت کەسی سوودمەند بەڵێن بدات کە دوای تەواکردنی خوێندنەکەی، ئەگەڕێتەوە بۆ عێڕاق.
6- ئەبێت کەسی پێشکەشکار سێ ئۆفەری خویندن لە سێ زانکۆی بەریتانی جیاواز وەرگرێت.
7- ئۆفەرەکان ئەبێت ببن بە ئۆفەری بێ مەرج پێش مانگی ٧ی ٢٠٢٢
8- نابێت پێشتر لەم سکۆلەرشیپە سوود مەند بووبێت.
9- بۆ تەمەن هیچ مەرجێک نیە.
سوودەکانی سکۆلەرشیپەکە:
1- هەموو تێچووی خوێندن لە ئەستۆی حکومەتی بەریتانیایە.
2- کەسی سوودمەند مووچەیەکی مانگانە وەردەگرێت.
3- تێچووی چوون و هاتنەوە لێرەوە بۆ بەریتانیا بۆ کەسی سوودمەند دابین دەکرێت.
4- سوودمەند بڕە پارەیەک وەردەگرێت پێش دەرچوونی لە عێراق.
5- دوای گەیشتنی بە بەریتانیا کەسی سوودمەند بڕە پارەیەکی تر وەردەگرێت.
6- تێچووی ڤیزا وەرگرتن بۆ کەسی سوودمەند دابین کراوە.
7- تێچووی چوون و ئامادەبوون لە کۆنفرانس و بۆنە زانستیەکان لە کاتی خوێندن لە ئەستۆی حکومەتی بەریتانیا دایە.
پێوستیەکان:
بۆ پێشکەش کردن جگە لەم خاڵانەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکرد ئەمانەی خوارەوەش پێویستن:
1- بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە نمرە کە تەسدیق کرا بێت.
2- پاسپۆرت.
3- سیڤی (زانیاری کەسی)
4- پشتگیری دوو مامۆستای زانکۆ کە وانەیان بە پێشکەش کار گوتبێت لە کاتی خوێندنی بەکالۆریۆس.
بەهیوای سەرکەوتن!
دوو دڵ مەبە لە پێشکەش کردن دەرفەتەکە بۆ هەمووان یەکسانە