گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ داواکاری لە سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتییەوە: دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

2021.08.03 - 13:37
App store icon Play store icon Play store icon
سێ داواکاری لە سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتییەوە: دۆخەکە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

ناس کورد-

سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە نوسراوێکدا چەند داواکارییەک دەخاتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و دەڵێت، "بارودۆخی ئێستای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار کە ناکرێت لەمە زیاتر تەشەنە بکات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکدا کە واژۆی فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەسەرە و ئاڕاستەی هاوسەرۆک و دەستەی کارگێڕ و مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە کراوە (3ی ئابی 2021) دەڵێت، "بەوپەڕی نیگەرانییەوە دەڕوانینە بارودۆخی نەخوازراوی ئێستای ناوخۆیی یەکێتی کە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار کە ناکرێت لەمە زیاتر تەشەنە بکات، بۆ هێورکردنەوەى ئەم بارودۆخەکە" سێ داواکاری دەکات.

 

1- پێویستە دەستبەجێ میدیای ڕەسمی (ی ن ک) دووبخرێتەوە لە ململانێی ناوخۆ، دەبێت میدیای یەکێتی ڕۆڵی هێورکردنەوە و یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆی (ی ن ک) ببینێت.

2-پێویستە بە هیچ شێوەیەک هێزی چەکدار بۆ یەکلاییکردنەوەى ململانێی ناوخۆیی حزب بەکارنەهێنرێت.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی باڵاترین دەسەڵاتە، بۆیە پێویستە لە زووترین کاتدا کۆبوونەوەى ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەنجام بدرێت و کێشەکان لەناو ئەنجومەندا ڕێگا و چارەی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە، بەردەوامی کێشەکانیش یەکێتی بە ئاڕاستەیەکی نادیاردا دەبات.  

No photo description available.