گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گێڕانەوەیەک؛ سەدام بە وەزیری بەرگری و سوپاسالاری نەگوت كوەیتی داگیركرد

2021.08.03 - 13:25
App store icon Play store icon Play store icon
گێڕانەوەیەک؛ سەدام بە وەزیری بەرگری و سوپاسالاری نەگوت كوەیتی داگیركرد

ناس کورد-

توێژەرێكی مێژووی هاوچەرخی عێراق ئاشكرای دەكات، 31 ساڵ بەر لەئێستا سەدام حسێن بڕیاری داگیركردنی كوەیتی لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتی خێزانیدا دا كە وەزیری بەرگری و سوپاسالاری عێراقی تێدا نەبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژەر و مێژوونووس شامل عەبدولقادر لە گێڕانەوەیەكدا بۆ دۆكیۆمێنتاری "العراق في قرن" كە "ناس كورد" بینیویەتی (3ی ئابی 2021) دەڵێت، ئەوەی سەیرە لەگرتنی كوەیتدا لە 2ی ئابی 1990، سەدام لە كۆبوونەوەیەكدا ئەو بڕیارەی داوە كە خۆی و عەلی حەسەن مەجید و حسێن كامل و عەبد حمود لەگەڵ وەتبانی زڕبرای ئامادەبوون كە سەرجەمیان لەخێزان و بنەماڵەی خۆی بوون، لە كۆبوونەوەكەشدا وەزیری بەرگری عەبدولجەبار شەنشەل و سوپاسالاری ئەوكاتی عێراق نزار خەزرەجی ئامادەنەبوون.

 

عەبدولقادر بەگەڕانەوە بۆ یاداشت و بیرەوەرییەكان ئەوەشی خستوەتەڕوو نزار خەزرەجی لە شۆفێرێكەیەوە و شەنشەلیش هەر لە شۆفێرێكەوە هەواڵی داگیركردنی كوەیتیان بیستووە و نەشیانتوانیوە لەگەڵ سەدام پەیوەندی بكەن و پاش سێ ڕۆژ بانگگراون بۆ پێشكەشكردنی ڕوونكردنەوە.

 

بەگوێرەی بەڵگەكان، سەدام بە وەزیری بەرگری و سوپاسالاری وتووە، ببورن من گاردی كۆماریم بەكارهێناوە كە لەژێر فەرمانی مندان و سوپام نەناردووە بۆ گرتنی كوەیت كە لەژێر فەرمانی ئێوەدان.

 

رۆژی 2ی ئابی 1990 گاردی كۆماری عێراق بەپاساوی پیلانگێڕی و مافی مێژویی و دزینی نەوتی عێراق دەوڵەتی كوەیتی داگیركرد، ئەمەش بووبەهۆی رێگاخۆشكردن بۆ ڕاپەڕینی كوردستان و باشوری عێراق و دواتریش گۆشەگیربوونی رژێمی بەعس تا گەیشتە ڕووخانی لە 2003.