گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاک مەسعود دەیەوێت وەک مەرجەع قبوڵ بکرێت

سەعدی پیرە:  لەگەڵ پارتی زه‌حمه‌ته‌ له‌كابینه‌یه‌ك بین كه‌ ئه‌وه‌ سیاسه‌تی بێت

2019.06.24 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
سەعدی پیرە:  لەگەڵ پارتی زه‌حمه‌ته‌ له‌كابینه‌یه‌ك بین كه‌ ئه‌وه‌ سیاسه‌تی بێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت: زەحمەتە لەگەڵ پارتی لە ناو کابینەیەک بن کە سیاسەتی ئەوە بێت بۆ لاواز کردنی ئەوان چارەسەری کێشەی کەرکوک نەکات. . سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: "هێشتنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌وشێوه‌یه‌ به‌ واڵایی ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ له‌ ئیمكانیاتی یه‌كێتی وه‌ لاوازكردنی پێگه‌ی یه‌كێتیه‌ له‌كه‌ركوك." . سەعدی پیرە باسی لەوەکردووە، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی هەوڵدەدات وەک مەرجەعیەت مامەڵە بکات، بەڵام ئەگەر ئامانجی ئەوەیە بۆ لاواز کردنی یەکێتی لەکەرکوک کار بکات، "ئەوە یەکێتی لەو یارییە تێگەیشتووە، پێكه‌وه‌ ئیش كردنی ئێمه‌ و پارتی به‌نده‌ به‌وه‌ی پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك بكه‌ین." . هەروەها بە دووری دەزانێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو حکومەت پێکبهێنرێت و دەڵێت، پێکهێنانی حکومەت بەندە بە چارەسەری پارێزگاری کەرکوکەوە کە ده‌بێت پارێزگاری كه‌ركوك سرف یه‌كێتی بێت. . ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نایشارێتەوە زۆر لەوە نیگەران بوون کە نێچیرڤان بارزانی لە وتاری سوێندخواردنی وەک سەرۆکی هەرێم ناوی جەلال تاڵەبانی نەهێناوە و دەڵێت: "یانزە جار ناوی مەسعود بارزانی هات،  به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی" پێشینه‌ی نه‌بوو وه‌ ئه‌وه‌ له‌و چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا، ڕه‌نگه‌ یه‌كێكی تر وای بكردایه‌ ڕه‌نگه‌ زۆر كاریگه‌ری نه‌بوایه‌." . لەگەڵ ئەوەشدا ڕەخنە لە وتەکانی مەحمود سەنگاوی دەگرێت کە بەهۆی ناو نەهێنانی مام جەلالەوە هێرشی کردە سەر پارتی و مەسعود بارزانی.