گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو پێشنیاز هەیە

ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبا لە هاووڵاتیان

2021.08.03 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەکی نوێ لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبا لە هاووڵاتیان

ناس کورد- 

وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی دۆخی کارەباوە و چۆنێتی دانەوەی قەرزەکانی کارەبای بەشێوەی قیست بڵاوکردەوە و دەڵێت، هێشتا بە فەرمی بڕیارنەدراوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا دەتوانن قەرزەکانی هاووڵاتیان بکەن بە قیستی 12 مانگ، دوو پێشنیازیش لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا (سێشەممە 3ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا چەند پێشنیازێک کراون کە یەکێک لەوان پێشنیاری ئەنجومەنی پارێزگاکانە، پێشنیازێکی دیکەش قیستی درێژخایەنە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی لەبارەی قەرزەکانەوە نەدراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە کرێی کارەبا قەرزدارن، دەتوانن بە سەردانکردنی فەرمانگەکانی کارەبا قەرزەکانیان بە قیست بدەنەوە، بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کارەبا دەسەڵاتیان هەیە قەرزەکانی هاوبەشانی کارەبا بکەنە 12 قیست."

 

لەبارەی دۆخی کارەباوە، کامیل قەزاز ڕایگەیاندووە، "لە کابینەی نۆیەمدا 1200 تا 1300 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە، رۆژانە ژمارەی هاوبەشانی کارەبا بەرز دەبێتەوە و لە ساڵی 2017 تا ئێستا 200 هەزار هاوبەش زیاد بووە و لە 1.500 ملیۆن هاوبەش گەیشتووەتە 1.700  ملیۆن هاوبەش."

 

لەبارەی چۆنییەتی کوژانەوەی پێوەری زیرەک، بریکاری وەزارەتی کارەبا دەڵێت، "ئەگەر هاوبەشی کارەبا زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبا بەکار بێنێت، پێوەرەکەی بۆ ماوەی 45 چرکە دەکوژێتەوە و پاش 150 چرکە دادەگرسێتەوە."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "ئەگەر هاوبەشی کارەبا، بڕی بەکارهێنانی کارەباکەی کەم نەکردەوە، پرۆسەی کوژانەوەی پێوەرەکەی پێنج جار دووبارە دەبێتەوە و دواتر بۆ ماوەی 20 خولەک دەکوژێتەوە، کە پێشتر 45 خوکەک بوو."

 

باسی لەوەشکردووە، " ئەگەر هەر هاوبەشێک پێوەرەکەی پێ نەبووە، تەنیا پێویستە پەیوەندی بە Call Center بکات و ژمارەی سندووقەکەی پێی بدات، راستەوخۆ پێوەرەکەی پێ دەکرێتەوە."

 

بەوتەی بریکاری وەزارەتی کارەبا، پرۆژەی پێوەری زیرەک هێشتا تەواو نەبووە و دەتوانێ کۆتایی بە فیڕۆدانی کارەبا بێنێت کە %40 کارەبای هەرێم لە رێگای گواستنەوەوە بە فیڕۆ دەچێت.