گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی بە بافڵ تاڵەبانی دەڵێت

لاهور شێخ جەنگی هۆکاری شکاندنی بێدەنگییەکەی ئاشکرا دەکات

2021.08.03 - 10:10
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگی هۆکاری شکاندنی بێدەنگییەکەی ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

لاهور شێخ جەنگی هۆکاری شکاندنی بێدەنگییەکەی بۆ جەماوەرەکەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، خەڵک خەریکبوو گومان لە بێدەنگییەکەی بکات، دەشڵێت، ئەوان ئێستاش برای ئەون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هاوسەرۆکی لەکارخراوی یەکێتی شەوی ڕابردوو لەدوای ئەوەی ژمارەیەک لە جەماوەرەکەی بۆ پشتیوانیکردنی چوونە ماڵەکەی، ڕایگەیاند، "نەمدەتوانی ئیتر بێدەنگ بم و خەڵک خەریک بوو گومان لە بێدەنگیم بکات." 

 

لەبارەی هەڵکوتانەسەر ماڵەکەی ئاماژەی بەوەکردووە، "ئیستاش ئەوانە برای منن و برای خۆم هاتووەتە سەرم، نەک دوژمن." 

 

May be an image of 6 people, people standing, people sitting and indoor

 

شەوی ڕابردوو شەوی ڕابردوو پەرەسەندنی کێشەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی گەیشتە لوتکە و بافل تاڵەبانی لەڕێگەی میدیاکانی یەکێتییەوە چەند تۆمەتێکی ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی کرد و گەیشتە ئەوەی هێزێک بچێتە ماڵەکەی بەمەبەستی دەستگیرکردنی.   

  

لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، دوای نائومێدبوونى لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتى بڕیاریداوە پەنابەرێت بۆ بەردەم دادگای سلێمانی و داوا بکات هەموو ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵى لە ڕێگەی دادگاوە یەکلایی بکرێتەوە.      

  

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا پێم ڕاگەیەندراوە کوردستان بە جێبهێڵم، بە پێچەوانەوە وادیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حکومی هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم لە کوردستان دوورم بخەنەوە، هەر بۆیە بڕیارم داوە کە وەک کۆڵەکەیەک ڕووبەڕووی ئەم پیلانگێڕییە ببمەوە و تا دوا هەناسەم میللەتەکەی خۆم بە جێنەهێڵم".      

 

زیاتر بخوێنەرەوە: لاهور شێخ جەنگى: بڕیاریانداوە بە زەبری هێز هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم و دوورم بخەنەوە  

  

  

دواتر میدیاى فەرمى یەکێتى رایگەیاند، لاهور جەنگى "تۆمەتبارە" بە داڵدەدانى تاوانباران و تێوەگلاون لە کەیسى گەندەڵى هەمەجۆر کە دادگا بەفەرمى داوایکردوون.    



  

زیاتر بخوێنەرەوە: میدیاى یەکێتى ’’تۆمەتەکانى’’ سەر لاهور جەنگى راگەیاند