گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتییەوە

2021.08.03 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتییەوە

ناس کورد- 

ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی تکا لە هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکات بەزوترین كات كۆتایی بەو رەوشەی نێوانیان بهێنن و رێگای هاوكاری‌ و بەیەكەوە کار کردن هەڵبژێرن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامێکدا عومەر شێخموس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، "هەموو خەڵك، جەماوەر، ئەندامان، كادران و پێشمەرگەی (یه‌كێتی) داوا دەكەن كە كێشەكان لە ڕێگای دەزگاكانی حزبی، دیالۆگ و بەشێوەیەكی ئاشتیانە و عاقڵانە چارەسەر بكرێن. " 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەكو ئەندامێكی دەستەی دامەزرێنەری (یه‌كێتی) تكا لە هەموو لایەنی پەیوەندیدار دەكەم كە بەزوترین كات كۆتایی بەم رەوشە بهێنن و رێگای هاوكاری‌ و بەیەكەوە کار کردن هەڵبژێرن." 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو پەرەسەندنی کێشەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی گەیشتە لوتکە و بافل تاڵەبانی لەڕێگەی میدیاکانی یەکێتییەوە چەند تۆمەتێکی ئاڕاستەی لاهور شێخ جەنگی کرد و گەیشتە ئەوەی هێزێک بچێتە ماڵەکەی بەمەبەستی دەستگیرکردنی. 

 

لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، دوای نائومێدبوونى لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتى بڕیاریداوە پەنابەرێت بۆ بەردەم دادگای سلێمانی و داوا بکات هەموو ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵى لە ڕێگەی دادگاوە یەکلایی بکرێتەوە.    

  

زیاتر بخوێنەرەوە: 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا پێم ڕاگەیەندراوە کوردستان بە جێبهێڵم، بە پێچەوانەوە وادیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حکومی هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم لە کوردستان دوورم بخەنەوە، هەر بۆیە بڕیارم داوە کە وەک کۆڵەکەیەک ڕووبەڕووی ئەم پیلانگێڕییە ببمەوە و تا دوا هەناسەم میللەتەکەی خۆم بە جێنەهێڵم".    


زیاتر بخوێنەرەوە: لاهور شێخ جەنگى: بڕیاریانداوە بە زەبری هێز هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم و دوورم بخەنەوە

 

 

دواتر میدیاى فەرمى یەکێتى رایگەیاند، لاهور جەنگى "تۆمەتبارە" بە داڵدەدانى تاوانباران و تێوەگلاون لە کەیسى گەندەڵى هەمەجۆر کە دادگا بەفەرمى داوایکردوون.  



زیاتر بخوێنەرەوە: میدیاى یەکێتى ’’تۆمەتەکانى’’ سەر لاهور جەنگى راگەیاند