گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

باڵیۆزی ئەمەریكا گومانەكانی لەبارەی ئەگەری كشانەوە یەكلایی كردەوە

2021.08.03 - 08:26
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزی ئەمەریكا گومانەكانی لەبارەی ئەگەری كشانەوە یەكلایی كردەوە

ناس کورد- 

باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق جەختیكردەوە گۆڕینی ئەركی سوپاكەیان لە عێراق بۆ ڕاوێژكاری بەمانای بەجێهێشتنی نییە كە گروپە چەكدارەكان داوای دەكەن، لە وەڵامێكدا بۆ كۆمەڵە چەكدارەكانی شیعە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق لە چەند لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (3ی ئابی 2021) لەبارەی ڕێككەوتنی بایدن _كازمی ئەوەی ڕوونكردەوە ئەوان ڕێككەوتوون لەسەر گۆڕینی ئەركی سوپاكەیان بۆ ڕاوێژكاری، بەڵام ئەمە مانای كشانەوە و جێهێشتن نییە. 

 

تولەر وتووشیەتی "بەشێك لە سوپای ئەمەریكا لە عێراق دەمێنن بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی هەواڵگری و ڕاهێنان و مەشقكردن بە سوپای عێراقی"