ناس کورد-
لە دوێنێو تا ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی برێنت لە دەوروبەری 73 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئابی 2021، بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 73 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا لە هەفتەی ڕابردوودا لە سەروو 76 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
هاوکات بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەرامبەر 71 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.