گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئاژانسێکی ئێرانی: بۆ تاران بافڵ تاڵەبانی بژاردەیەکی باشترە

2021.08.02 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
ئاژانسێکی ئێرانی: بۆ تاران بافڵ تاڵەبانی بژاردەیەکی باشترە

ناس کورد-

میدیایەکی ئێرانی دەڵێت، هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئێران هەیە بەڵام "بۆ ئێران بافڵ تاڵەبانی بژاردەیەکی باشتر بۆ بەڕێوەبردنی سلێمانییە تا لاهور شێخ جەنگی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی میهر کە بنکەی سەرەکی لە تارانی پایتەختە و بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی و کوردیش وەشاندنی هەیە لە ڕاپۆرتێکیدا باس لە ناکۆکییەکانی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکات و لەبارەى هەڵوێستی ئێران دەنوسێت، "هەر دوولایەنەکە پێوەندیەکی باشیان هەم لەگەڵ تاران و هەم لەگەڵ واشنتۆن هەیە؛ هەر ئەو جۆرەی کە دیارە، بۆ ئێران بافڵ تاڵەبانی بژاردەیەکی باشتر بۆ بەڕێوەبردنی سلێمانییە تا لاهوور."

 

دەشڵێت، "ئەڵبەت نابێت لەبیر بکرێت کە لەسەر داوای ئێران بافڵ تاڵەبانی هاوکاریی زۆر نزیکی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان لە ڕەوتی وەرگرتنەوەی کەرکووک هەبووە."

 

لەبارەى هۆکاری تەقینەوەی کێشەکان ڕاپۆرتەکەدا نوسیویەتی، "دروستبوونی ئەو دژایەتییە ڕاشکاوانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتە کە بە بێ هەماهەنگی لاهور شێخ جەنگی، محەمەد تەحسین تاڵەبانی، سەرۆکی دەزگای زانیاری یەکێتی و هەروەها پۆڵاد شێخ جەنگی، سەرۆکی دژە تیرۆری یەکێتی لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە وەلا نران."

 

 دەشڵێت، "ڕیشەی ئەو کێشە و دژایەتییە دەگەڕێتەوە بۆ دوای کۆچی دوایی مام جەلال و لە کاتی کۆنگرەی گشتی ئەو پارتە لە ساڵی 2020 و چاکسازیگەلێک سەبارەت بە چۆنیەتی ئیدارەی پارتەکە، کە بە پێی ئەوە بڕیار درا بە شێوەی هاوسەرۆکی بەڕێوە بچێت. هۆکارەی ئاوەها هۆکارێک دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بابەتە کە لەبەر ئەوەی کە لاهور شێخ جەنگی دزەیەکی هەواڵگری و ئەمنیەتی بەربڵاوی لە نێو دامودەزگا ئەمنیەتییەکانی سەر بە ئەو پارتە هەبوو و هەر بۆیە بافڵ نەیتوانی وەکوو ڕکابەرێک بە سەریدا سەرکەوێت. تا پێش لە ئەمە لاهور وەکوو بەرپرسی کاروباری پارتەکە لە بەغدا و کاروباری سەربازی و ئەمنیەتی لە ئەستۆ بوو و بافڵ تاڵەبانیش کاروباری سیاسی و دارایی پارتەکە لە هەرێمی لە ئەستۆ بوو. بەڵام دوای ئەم دابەشکارییە نوێیە کێبڕکێی نێوان ئەو دوو کەسایەتییە بەرز دەبێتەوە و لە ئەم ماوەیەدا دەرکەوتووە کە هەر دوو لا هەوڵگەلێکیان لە دژی یەکتر و بۆ لەناو بردنی یەکدی هەڵێناوە و هەر دوولاش بەرانبەرەکەی بە ئەوە تاوانبار دەکات کە گوایە ویستوویە لەناوی ببات."