گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی: چیتر ڕێگەنادرێت ھێزەکانی یەکێتی بۆ مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێت

2021.08.02 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی: چیتر ڕێگەنادرێت ھێزەکانی یەکێتی بۆ مەرامی شەخسی بەکاربھێنرێت

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی دۆخی ناوخۆی حیزب رایگەیاند، لەمەودوا رێڕەوی رێکخراوەیی بەڕێگایەکی تەندروستدا تێدەپەڕێت و بەھیچ شێوەیەک رێگەنادرێت ھێزەکانی یەکێتی کە ھێزی نیشتمانی و جێی متمانەی ھەموولایەکن بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندی تایبەت بەکاربھێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتیشی، "دەبێت لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و رێنماییەکاندا ئەرکە سەربازییەکانیان رابپەڕێنن و کارەکانیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا بێت. لەو چوارچێوەیەشدا ھاوکاری زیاتری ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەبین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە."

 

قسەکانی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەی بوو لە کۆڵۆنێل ئەشیڵ، لێپرسراوی هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق و سوریا و کۆڵۆنێڵ فڕانچ، جێگرەوەی داهاتووی، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی.

 

ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، "پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان به‌گشتی و هەماهەنگی و ھاریکاری نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان تاوتوێكرا. جەخت لە مەترسی جموجوڵەکانی پاشماوەی تیرۆریستان کرایەوە و هەماهەنگی و هاوکاری هەموو هێزەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەیان بە پێویست زانرا."

 

بافڵ تاڵەبانی "دووپاتی لەبەردەوامی ھاریکاری و ھەماھەنگی زیاتری لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان کردەوە لەپێناو سەقامگیری سیاسی و ئاسایش لەناوچەکە."