ناس کورد-
کەناڵی گەلی کوردستان ڕایگەیاند، پاش كەمێكیتر لە ڕێگەی دانپێدانانو خستەرووی بەڵگە و ڕاستییەكان لەبارەی قاچاغچێتیو سەرانەوەرگرتنو ئەشكەنجەدانو ڕفاندنی بازرگانانەوە بلاودەكرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشتر میدیاى فەرمى یەکێتى ڕایگەیاند، لاهور جەنگى "تۆمەتبارە" بە داڵدەدانى تاوانباران و تێوەگلاون لە کەیسى گەندەڵى هەمەجۆر کە دادگا بەفەرمى داوایکردوون.
میدیاى یەکێتى ئەمڕۆ دووشەممە لە زارى سەرچاوەیەکى فەرمى یەکێتى یەوە گواستییەوە، لاهور جەنگى هەروەها تۆمەتبارە بە "خراپ بەکارهێنانى دەسەڵاتەکانى پێچەوانەى بەرژەوەندییەکانى یەکێتى".
ئەو تۆمەتبارکردنە دواى کەمتر لە کاتژمیرێک دێت لە راگەیەنراوەکەى لاهور جەنگى کە تێیدا ئەوەى روبەڕووى بووەتەوە بە "پیلانگێڕی" ناوبرد و جەختیکردەوە کە روبەڕووى دەبێتەوە.
لاهور شێخ جەنگى ئەمڕۆ دووشەممە لە پەیامێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، دوای نائومێدبوونى لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتى بڕیاریداوە پەنابەرێت بۆ بەردەم دادگای سلێمانی و داوا بکات هەموو ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵى لە ڕێگەی دادگاوە یەکلایی بکرێتەوە.
دەشڵێت "لە ئێستادا پێم ڕاگەیەندراوە کوردستان بە جێبهێڵم، بە پێچەوانەوە وادیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حکومی هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم لە کوردستان دوورم بخەنەوە، هەر بۆیە بڕیارم داوە کە وەک کۆڵەکەیەک ڕووبەڕووی ئەم پیلانگێڕییە ببمەوە و تا دوا هەناسەم میللەتەکەی خۆم بە جێنەهێڵم".