ناس کورد-
خۆڵبارینێکى چڕ شارى هەولێرى گرتەوە و ئاستى بینینى بەرێژەیەکى بەرچاو کەمکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، تەوژمی بای چالاک و بەرزبوونەوەی بارستاییەکی چڕی تۆزوخۆڵ لەناو سەنتەری شاری (هەولێر) بڵاوبووەتەوە.
بەپێی ئەو وێنانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دەردەکەوێت، خۆڵبارین بە چڕى لەزۆربەى شوێنەکانى هەولێر بەتایبەتى شەقامی سەرەکی سەد مەتری و رێگای فڕۆکەخانەى گرتووەتەوە لەبەشێک لە شەقامەکان قەرەباڵغى دروستبووە.