گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی عێراق داوای دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەکات

2021.08.02 - 17:33
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق داوای دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، پشتگیری لە سەپاندنی دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی لە تەندروستیی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقییەی وت کە ئەوان پشتگیری تەنها 14 ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ دەکەن نەک بەردەوام، "چونکە جێبەجێکردنی قەدەغەکە بە شێوەیەکی باش هۆکار دەبێت بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەى پەتاکە و کەمکردنەوەى ژمارەی توشبوون."

 

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا نەخۆشخانەکان پڕ بوون لە توشبووان و چەندین حاڵەتی سەختیشیان تێدایە، مەترسی هەیە دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەربچێت ئەگەر بڵاوبوونەوەى پەتاکە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت.