گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمی چەند هەنگاوێکی چاکسازیی ڕاگەیاند

2021.08.02 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
کازمی چەند هەنگاوێکی چاکسازیی ڕاگەیاند

ناس کورد- 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێوشوێنە کارگێڕییەکانی چاکسازییەکانی ناو پلانی "وەرەقەی سپی” دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران (دووشەممە 2ی ئابی 2021) مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاکسازیی کرد و ڕایگەیاند،  ڕێوشوێنە کارگێڕییەکانی چاکسازییەکانی ناو پلانی "وەرەقەی سپی” دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە  

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، "لەو کاتەوەی کە چاکسازییەکانی وەرەقەی سپیمان دەستپێکرد بۆ چارەسەرکردنی گەندەڵییەکان هەوڵمان دەدا کەشێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی بخوڵقێنین." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئابوریی وڵات لە ئەنجامی گەندەڵییەکی زۆرەوە گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر نزم، بەڵام هیوای ئەوە هەیە  بۆ دۆخی بەهێزی خۆی بگەڕێندرێنەوە.

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە، پلانەکەیان دەبێتە هۆی بنیادنانەوەی ئابوریی عێراق و گەشەسەندنی بەردەوام لە وڵاتدا، هەروەها چارەسەری درێژخایەن بۆ قەیرانی دارایی دابین دەکات بە پشت بەستن بە نەوت و سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی دیکە. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، کازمی ڕاشیگەیاندووە، پلانەکەیان درێژخایەنە و بەخێرایی کۆتایی نایەت، چونکە زیانی ئابوریی عێراق زۆرە و مەحاڵە بتوانرێت لە ماوەیەکی کەمدا پلانی چاکسازی جێبەجێ بکرێت. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ویستی ئێمە ئەوەیە دەوڵەتی عێراق پێشبخەین، نەک ئەم حکومەتەی ئێستا، چونکە حکومەتەکان دەڕۆن و دەوڵەت دەمێنێتەوە، هەربۆیە بە هەموو ئیرادەمانەوە دەمانەوێت پایەی ئابوریی عێراق بنیادبنرێتەوە."