کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پیرۆزبایی لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ، کاندیدی براوەی جەهەپە کرد، بەهۆی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ. . دوای دەرکەوتنی ئەنجامە بەراییەکان و سەرکەوتنی ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ، کاندیدی جەهەپە لە هەڵبژارنی سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی لە تویتێکدا ڕایگەیاند: " ئەمڕۆ دووبارە ئیرادەی گەل خۆی نیشانداوە، پیرۆزبایی لە ئهكرهم ئیمامئۆغڵو دەکەم کە بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکان ھەڵبژاردنەکەی بردووەتەوە." . سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، ھیوادارە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە ببێتە مایەی خێر بۆ شارهكه. . هەروەها ئەردۆغان نوسیویەتی "هەر وەک پێشتر، لە قۆناغی داهاتووماندا بێ چاوخافڵ کردن لە دیموکراسی، سەروەریی یاسا، ئاشتی، خۆشگوزەرانی و سەقامگیرییەکەی، لە چوارچێوەی بنەماکانی هاوپەیمانی جمهوریدا، بە یەکریزی و پێکەوەیی، بەرەو ئامانجەکانی 2023مان هەنگاو دەنێین." . ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر و لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، چەندین جار ئەردۆغان هێرشی توندی کردبووە سەر ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ و بەوە تۆمەتباری دەکرد، کە پیاوی فەتحوڵڵا گولەنە و لە کودەتا شکستخواردووەکەی 2016دا بەشداریکردووە. . دوێنێ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2019 پاش هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی یەکەم بۆ جاری دووەم هەڵبژاردنی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ لە تورکیا ئەنجامدرایەوە و تیایدا ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ، کاندیدی جەهەپە بۆ جاری دووەم سەرکەوتنی بەسەر بیناڵی یەڵدرم، کاندیدی ئاکپارتی بەدەستهینا و بەجیاوزی 700 هەزارە دەنگ بووە براوەی هەڵبژاردنەکە.İstanbul Büyükşehir Belediye Başkanlığı yenileme seçimi sonuçlarının İstanbul'umuz için hayırlara vesile olmasını diliyorum. Milli irade bugün bir kez daha tecelli etmiştir. Gayrı resmi sonuçlara göre seçimi kazanan Ekrem İmamoğlu'nu tebrik ediyorum.
— Recep Tayyip Erdoğan (@RTErdogan) June 23, 2019