کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
"سوریا هی ئێمەیە نەک هی بنەماڵەی ئەسەد،" بەو دروشمە سەدان هاوڵاتی لە شاری دەرعای سوریا ڕژانە سەر شەقامەکان بەهۆی دانانی پەیکەرێکی نوێ بۆ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە حافز ئەسەد، ئەوەش دوای هەشت ساڵ لەوەی پەیکەری پێشووی ئەسەد لە هەمان شوێن شکێندرا.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی سوریا ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتەبەر بۆ ئەوەی خۆپیشاندانەکە تەشەنە نەسەنێت بۆ ناوچەکانی دیکەی شارەکە، بەو پێیەی ئەو شارە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکان دژی ڕژێمی سوریا لە ساڵی 2011 ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی.
حکومەتی سوریا دوێنی یەکشەمەی کردە پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەران و خوێندکاران تا ئامادەبن لە مەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیکەرێکی برۆنزی نوێ بۆ حافز ئەسەد لەهەمان ئەو شوێنەی کە پەیکەرەکەی پێشووی لێ دانرابوو.
لەکاتی مەراسیمەکەشدا لە چەند شوێنێکی شاری دەرعاوە خۆپیشاندان دژی دانانی پەیکەرەکە دەستی پێکرد و خۆپیشاندەران دروشمی جیاوازیان بەرزکردەوە کە لە یەکێکیاندا نووسرابوو "وڵات وێرانبوو، لەبری ئاوەدانکردنەوە پەیکەر دادەنێن."
[youtube_video id="07hyAjNDhP0"]